پۆڵەتیك پرێس:
گرتە ڤیدیۆییەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەعێراق بڵاوبووەتەوە، تێدا پیاوێكی ئاینی دەردەكەوێت، كە داوا لەسەردانیكەرانی چلە دەكات، پێش ئەوەی بگەن بە مەزاری “حسێن كوڕی عەلی ئەبو تاڵب” كەمامەكانیان فڕێ بدەن.
ئەو گرتە ڤیدیۆیی لەناو چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی دروستكردووە، بەو پێیەی ئێستا رۆژانە هەزاران كەس لەعێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنو بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری دەدەن، لەزیاتربوونی ژمارەی تووشبوونو مردن بەڤایرۆسەكە.
تحت شعار #ذب_كمامتك واتعنى الحسين !
ما راي الحكومة وخلية الازمة بهذا العبث بصحة العراقيين والعمل على تجاهل التوجيهات الصحية بحجة مضللة وتستغلال عواطف الدهماء !
بالوقت الذي تغلق فيه المساجد !
الشعار #ارم_كمامتك شعار باطل وعابث . pic.twitter.com/wJ0gkWfMz9— د.ياس العكيدي Dr.Yass (@yass1966) October 4, 2020
بەرپرسانی تەندروستی بەوە هۆشداری دەدەن، كە خەڵكی بەگشتیو لەبۆنە ئاینییەكان بەتایبەتی خۆپارێزی ناكەن، ئەوەش بە بەستنی كەمامەو دووركەوتنەوە لەیەكتری، كە ئەمە وا دەكات تێكەڵاوبوون زیاتر بێت، ئەوەش گەورەترین هۆكارە بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.
خەڵكی بەگشتیو لەبۆنە ئاینییەكان بەتایبەتی خۆپارێزی ناكەن
پیاوە ئاینییەكە بەشێوە زاری عێراقی بە سەردانیكەرانی كەربەلا دەڵێت: كەمامەكەت بۆ حسێن فڕێدە، ئەو پەتایەت لێدوردەخاتەوە، كە مەبەستی ئەوەیە، حسێن لەپەتای كۆرۆنا دەتپارێزێتو پێویستت بەكەمامە نییە.
هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە ئەوە دەردەكەوێت، كە زۆرێك لەخەڵكی سەردانیكەری كەربەلاو چلەی حسێن، كەمامەكەیان فڕێ دەدەنو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر لەكەماوە كۆبووەتەوە.
جگە لەو ڤیدیۆیە، چەندین ڤیدیۆی تر بڵاوبووەتەوە، كە هەزاران كەس دەبینرێنو بەكاروانی گەورەو بەتێكەڵاوییەكی زۆرەوە دەچن بۆ كەربەلاو بەشداری بۆنەی ئاینی چلەی حسێن دەكەن.
هەزاران كەس دەبینرێنو بەكاروانی گەورەو بەتێكەڵاوییەكی زۆرەوە دەچن بۆ كەربەلاو بەشداری بۆنەی ئاینی چلەی حسێن دەكەن
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، كە عێراق چووەتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەو قۆناغی چوارەم هەنگاو دەنێت، كە لەو قۆناغەدا ڤایرۆسەكە بەناو هەموو كۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە.
رێكخراوەكە، نیگەرانی خۆی لەزۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا نەشاردووەتەوەو راشیگەیاندووە، ئەگەر پیاوانی ئاینی هاوكار نەبن، زیانی زۆرتر بەر عێراقییەكان دەكەوێت.
لەئێستادا ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق نزیكبووەتەوە لە 400 هەزار كەسو لەو ژمارەیەش نزیكەی 10 هەزار كەس گیانی لەدەستداوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق ناوەندە تەندروستییەكان هۆشدارییان لەكرانەوەی دەرگای شوێنە ئاینییەكانو بەرێوەچوونی مەراسیمەكان دەدات، چەند جارێكیش هەوڵی داخستنی ئەو شوێنانە درا.
بەڵام دوای بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانە پیاوانی ئاینی شیعی، كە بەهەمیشەیی عەمامەیان لەسەردایە، دەهاتنە سەر خەتو داوای كردنەوەی ئەو شوێنە ئاینییانەیان دەكرد.
یاوانی ئاینی عەمامە لەسەر لەعێراق بوونەتە ركابەری بەرپرسانی تەندروستی
ئێستا سەرچاوە هەواڵییە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، كە پیاوانی ئاینی عەمامە لەسەر لەعێراق بوونەتە ركابەری بەرپرسانی تەندروستیو داوا لەخەڵكی دەكەن، كە پێویست ناكات لەكاتی سەردان بۆ شوێنە ئاینییەكان كەمامە بەكاربهێننو خۆپارێزی بكەن.
عەلی سەماوی یەكێكە لەپیاوانی ئاینی شیعە لەعێراق، یەكێكە لەوانەی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوتووەو دەڵێت: مەترسی كۆرۆنا لەتووشبوونی نییە، بەڵكو مەترسییەكەی ئەوەیە دوورمانبخاتەوە لەئاینەكەمانو پابەندی بنەماكانی نەبین.
هەروەها دەڵێت: كۆرۆنا رێگرە لەماچكردنی شوێنە پیرۆزەكان لەكەربەلا، بەڵام من ئامادەم چ شوێنێك، كە كۆرۆنای پێوەیە ئەو شوێنە ماچ بكەم، بەهیچ شێوەیەكیش ناترسم.