پۆڵەتیک پرێس
په‌یامنێرانی بێ‌سنور و سه‌نته‌ری میتر بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی داوا له به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، پێنج رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بادینان ئازاد بكه‌ن كه له‌ئێستادا 3 (سێ) كه‌سیان مانیان له‌خواردن و خواردنه‌وه گرتووە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی فەرمی پەیامنێرانی بێ‌سنور، له ڕۆژی 6ی (ئه‌یلول/9)ی 2021ه‌وه هه‌ریه‌ك له شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م و گوهدار زێباری وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر به بارودۆخی ژیانیان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان مانگرتنیان له‌خواردن راگه‌یاندوه و به‌پێی زانیاریه‌كان، دۆخی ته‌ندروستیان جێگیر نیه.
سابرین نه‌وی به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی “الشرق الاوسط” بۆ په‌یامنێرانی بێ‌سنور رایگه‌یاندوه، “داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ هه‌مو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ئازاد بكه‌ن كه له ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، چونكه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا وایان لێكراوه كه دان به‌چه‌ندین تاواندا بنێن، له‌ئێستاشدا بارودۆخی ته‌ندروستی سێ له‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌مه‌ترسیدایه و مانیان له‌خواردن و خواردنه‌وه گرتووە.
په‌یامنێرانی بێ‌سنور په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردوه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه، “ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان دراون هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌كاری رۆژنامه‌وانیه‌وه نیه، جیاوازیه‌كی زۆر رونیش له نێوان دادگا و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، حكومه‌ت رێز له‌سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ده‌گرێت و پابه‌نده به سیستمێكی پێكه‌وه‌یی كار و هاوسه‌نگی، ناشتوانێت ده‌ست له پرۆسه‌ی دادوه‌ری وه‌ربدات.
په‌یامنێرانی بێ‌سنور له‌نامه‌یه‌كیشدا كه ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا كردوه، داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و سێ ڕۆژنامه‌نوسه‌ی كرد كه له‌ئێستادا به‌هۆی مانگرتنیانه‌وه دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
سەرەتای مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوو چەندین رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی بادینان دەستگیرکران دواتر‌و لە شوباتی ئەمساڵ پێنج کەسیان به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن له‌لایه‌ن دادگای دوی هه‌ولێره‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.