وڵاتێکی عەرەبی پشتیوانی بڕیارەکەی پوتن دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی بڕیارەکەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا دەکات لە ناساندنی هەردوو ناوچەی دونێتسك و لوهانسك لە هەرێمی دۆنباس وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ.

فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا وتی، “ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی روسیا دەیکەن، هاوشێوەی ئەوەیە کە بەرامبەر سوریا کردیان لە کاتی شەڕی دژی تیرۆر”.

باسی لەوەشکرد، “هێزی داگیرکەری ئەمریکا و میلیشیا جوداخوازەکانی بەردەوامن لە دزیکی سەروەت و سامانی گەلی سوریا لە نەوت و گەنم، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی تیرۆر لە سوریا و ئەمەش هەڕەشەی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دروستکردووە”.

شەوی ڕابردوو ڤلادمیر پوتن، واژۆی لەسەر دوو نوسراو کرد تیایاندا دانینا بە سەربەخۆیی ناوچەکانی دونێتسك و لوهانسك لە هەرێمی دۆنباس لە ئۆکرانیا، لەسەر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە سەربازی و سیاسییەی لە ساڵی 2014وە لە هەرێمی دۆنباس هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا