بەپێی ئاماری یەك نەخۆشخانەی هەولێر لەماوەی شەش مانگدا 325 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆماركراوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوو ئاماری گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حاڵەت تەنها بۆ یەك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر هەبووە.

لە راگەیەندراوی نەخۆشخانەكەدا هاتووە، لە شاری هەولێر، بەهۆی راكردنی منداڵێك لە دەست سەگێكی بەڕەڵڵای ناوشار و دووركەوتنەوەی لە ترس و دڵەڕاوكێی گەستنی سەگ، منداڵەكە دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێك و تووشی برینداری روداووی هاتووچۆ دەبێت.

ئەوەشهاتووە، منداڵەكە رەوانەی فریاكەوتن كراوە و نەشتەرگەری رزگاركردنی ژیانی بۆ ئەنجامدەدرێت.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر هێمای بۆئەوەشكردووە، لەماوەی شەش مانگی رابردوو ئاماری گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حاڵەت تەنها بۆ یەك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا