بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی نوسراوێكی زانكۆی سەڵاحەددین دەركەوتووە چەند ساڵێك پێش ئێستا بەهمەن كاكە عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئینگلیزیدا ساختەكاری كردووە بەوهۆیەشەوە خراوەتە لیستی رەشەوە.

نوسراوەكەی زانكۆی سەڵاحەدین مێژووەكەی بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا ئاشكرا بووەو تێیدا دەركەوتووە بەهمەن كاكە عەبدوڵا كە ئەوكات بەرپرسیارێتی لە ناو پارتیدا هەبووە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی ماستەر ساختەكاری كردووە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی ناویان هاتووە ساختەكارییان كردووە بەوهۆیەشەوە خوێندنەكەیان هەڵدەوەشێتەوەو دەخرێنە لیستی رەشەوە، هاوكات بۆیان نییە لە هیچ زانكۆیەكی دیكەی هەرێم دەست بەخوێندنی باڵا بكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهمەن كاكە عەبدوڵا یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی پارتی كە بەردەوام باسی بنەبڕكردنی گەندەڵی و سەروەری یاسا دەكات، هاوكات داوا دەكات رێگری لە گەندەڵی و كاری نایاسایی بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا