دوایین زانیاری دەربارەی چارەنووسی ئەو كوردانەی لە نۆكەندی ئینگلیز خنكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا دەڵێت، لەگەڵ حكومەتی فەرەنسا لە هەماهەنگیدان لە پێناو دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو كوردانەی لەناو چوپەكەدا لە نۆكەندی ئینگلیز نقوم بوون و خنكان، بەڵام تا ئێستا نازانین چەند كورد خنكاون.

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: بەداخەوەین بۆ ئەو رووداوە كە تیایدا 27 كۆچبەر خنكاون، بەڵام تا ئێستا بەدیاری كراوی نازانین چەندیان كوردن، چونكە ئەو 27 كەسە كۆچبەری وڵاتانی دیكەشیان تێدایە.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا وتی: داوامان لە كەس و كاری ئەو كەسانە كردووە كە بێ‌ سەروشوێنن یان هەواڵیان نییە، كۆپی ناسنامە و پاسپۆرتیان بنێرن بۆ ئێمە و ئێمەش رادەستی حكومەتی فەرەنسامان كردوون.
وتیشی: ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو 27 كەسە كاتی دەوێت چونكە حكومەتی فەرەنسا تا چارەنووسیان بە تەواوی یەكلانەكاتەوە و نەزانێت رەگەزنامەی چ وڵاتێكیان هەیە بەئێمە ناڵێت.

رۆژی چوارشەممە 24-11-2021 زیاتر لە 30 كۆچبەر بە بەلەمێكی چووپەوە هەوڵیاندا بەنێو نۆكەندی ئینگلیزدا خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام بەلەمەكەیان نقومبوو و 27 كۆچبەریان خنكان، كە ژمارەیەكیان كوردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا