تا ئێستا حكومەت بەڵێنەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی چەمچەماڵ جێبەجێنەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی چەمچەماڵیان داوە بەڵام تا ئێستا بەڵێنەكەیان نەبردووەتە سەر و كێشەی كەمئاوی تەنگی بە دانیشتووانی چەمچەماڵ هەڵچنیوە.

نیزام نازم، چالاكوانی مەدەنی لە قەزای چەمچەماڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەیەك بەرلەئێستا سەردانی پەرلەمانی كوردستانمان كرد و كێشەی بێئاوی سنوری قەزای چەمچەماڵمان گەیاندە پەرلەمان، لای خۆیانەوە شاندی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا بەدواداچوون بۆ كێشەكە بكەن و كاربكەن بۆئەوەی حكومەت لە رێگەی هەڵكەندی چەند بیرێكەوە ئەو كێشەیە چارەسەربكات.

ئەو چالاكوانە وتی: وەزیری شارەوانی حكومەتی هەرێمیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی چەمچەماڵیدا، بەڵام تا ئێستا نە لیژنەكەی پەرلەمان سەردانی چەمچەماڵیان كردووە و نە حكومەتیش بەڵێنەكەی خۆی بردووەتە سەر.

باسی لەوەشكرد، دانیشتووانی چەمچەماڵ بەشێوەی زۆر رووبەڕووی گرفتی كەمئاوی بوونەتەوە و بە 10 رۆژ و 15 رۆژ جارێك ئاو دێتەوە بۆ ماڵەكان.

رۆژی 7ی6ی 2021 شاندێك لە چالاكوان و دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد بە مەبەستی گەیاندنی كێشەی كەمئاوی قەزاكەیان بە پەرلەمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا