پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگای هەولێر لەبارەی مانگی ڕەمەزانەوە چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ئەو چێشتخانانەی لە مانگی ڕەمەزاندا کراوەن، ڕەچاوی ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، پێویستە پابەندبن بە نەخواردن و نەخواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان و قەدەغەکردنی پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوە لە سەرجەم فەرمانگە میرییەکان.
ئەوەش هاتووە، فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنەکانی قائیمقامییەت و تەندروستیی و ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی ڕاسپێردراون بۆ ڕێگرتن لە قۆرخکاری و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی تەندروستیی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: