کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا