سڤیلیا پاڵەوانە ناوازەكەی یۆرۆ لیگ

پۆڵەتیك سپۆڕت
وەك هەمیشە و هەردەم یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی هەر كات گەیشت بێتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆ لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ‌ لە سەر ئاستی تۆپی پێی ئەوروپا ئەوا بە بێ‌ جامەكە نەگەڕاوەتەوە ئەندەلوس.

لە دوا یاری ئەمساڵیشدا ڕكابەری ئەو یانەیە ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی بوو كە هەموو ئیتاڵیا هێوای لە سەر هەڵچنی بوو تا بتوانێت نازناوەكە لە ژێر دەستی ئەسپە شێكەی ئەندەلوس دەربهێنێت، بەڵام ئەویش نەیتوانی و دووچاری نشوستی بۆوە لە یاری كۆتاییدا كاتێك هەردوو یانە بە ئەنجامی 2 – 2 یەكسان بوون لە تۆپێكی مردۆوە ڕۆمێلۆ لۆكاكۆی ئەستێرەی ناوازە و گۆڵكاری ئینتەر بە هەڵە گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ یانە ئەندەلوسییەكە تۆمار كرد و تا كۆتایی و فیكەی داوەری یارییەكە ئینتەر نەیتوانی بگەڕێتەوە نێو كەشی یارییەكە.

بەو شێوەیەش یانە ئەندەلوسییەكە بۆ جاری 6 لە مێژوویدا بۆوە بە پاڵەوانی ئەوروپا و ئینتەرێستەش بە دڵی شكاوەوە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا.

شەوی هەینی
سڤیلیای ئیسپانی 3 X ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی 2

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا