لەماوەی مانگی ڕابروودا لە عێراق 15 بوومەلەرزە ڕوویانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە عێراق 15 بوومەلەرزە ڕوویانداوە.

ئەمڕۆ شەممە3ی شوبات، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بەپێی ئامارەکان بڵاویکردەوە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا 39 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیەش 15 بوومەلەرزەیان چەقەکانیان لە ناوخۆی عێراقدا بووە.

ڕوونیکردەوە، لەو ژمارەیەش، حەوتیان لە پارێزگای دهۆک بوون، دووانیان لە نەینەوا و واست، یەک بوومەلەزە لە پارێزگاکانی هەولێر، دیالە، سەڵاحەدین و بەسرە ڕوویانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا