پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ وهفدێكى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک سەردانی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردو گفتوگۆیان لەبارەی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک كرد.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونهوهى نێوانیان، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لەکەرکوک كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانییان ئهنجامدا.
بهرپرسى لقى پارتى لهدهستپێكى كۆنگرهكهدا وتیشى:”مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین، بهگوێرهى یاسا دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەینو ڕێککەوتن بکەین، سەبارەت بەپۆستی پارێزگار كه تائێستا دیارنەکراوە”.
هەر لەکۆنگرەكهدا ڕەوەند مەلا مەحمود وتى:”سەردانی سهرجهم لایەنە کوردستانییەکان دەکەینو دەمانەوێت لەناوچە کوردستانییەکان هەمومان بەیەکەوە کاربکەینو هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێت لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان ڕێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لەحکومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین”.