لە سلێمانی چالاكیەكی بێ‌ وێنە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی شـــەشـــەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەكان بەڕێوەدەچێت، كە بۆنەیەكی زانستی ســاڵانەیە و ئامانج لێی ناساندنی توێژەران و پێشخستنی توێژینەوەی زانستییە لە كوردستان و عێراقدا.

ئەم چالاكییە ئەم ساڵ بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حكومی كوردستان و عێراق لەلایەن زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی كەیساین، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مایۆركا سیتییەوە رێكدەخرێت، هاوكات لەم سیمپۆزیەمەدا باشــترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی هــەڵدەبژێرێت بەمەبەستی خــەڵات كـردنیان لە كۆی زیاتر لە بیست هــەزار توێژینەوە كە لە ســاڵی 2022 بڵاوكراونەتەوە لە ســەرتاسـەری هەرێمی كوردستان و عێراقدا، كە بۆ یەكەم جارە لە مێژوودا لەسەر ئاستی عێراق چالاكییەكی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت كە هەموو توێژینەوەكانی عێراق لە خۆبگرێت و تیایدا یەكەمەكان دیاریبكرێن.

پرۆســەی جیاكردنەوە و پلەبەندی و دیاریكردنی پەیپەرە سەركەوتووەكان لەلایەن رێكخراوی (Kscien)_ ەوە لــەرێگەی پێوەرێ زانستی ( SNAPR ) ئەنجــام دراوە. هــەروەها لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەر و چالاكترین توێژەری ژن دەكرێت.

ئەم چالاكییە لە رێكەوتی 17_8_2023 رۆژی پێنجشەممە، سەعات 9:30ی سەر لە بەیانی لە هۆڵی كۆنگرێس، لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا