پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە دانوستاندان لەگەڵ کۆمپانیاکانی سعودیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی غاز و وزەی جێگرەوە و ئاو و پێشەسازی پترۆکیمیایی.
رۆژنامەی سەباح لە زاری ئیحسان عەبدول جەبار، وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، عێراق دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی دەکات بەمەبەستی گەڕان و وەبەرهێنانی کیڵگەی غاز.
هاوکات، عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعودیە دانوستان دەکات بۆ بنیادنانی وێستگەی بەهەڵمکردنی ئاو و وزەی خۆر، جگە لەوەش، لەگەڵ کۆمپانیای سابکی سعودی دانوستانی پڕۆژەی پترۆکیمیایی دەکات.
ئیحسان عەبدول جەبار راشیگەیاند، “عێراق هەوڵ دەدات بۆ واژۆکردنی چەند گرێبەستێک بە ملیاران دۆلار لەگەڵ سعودیە، بەر لە وادەی کۆتاییهاتنی حکومەتی ئێستا”.
مانگی نیسانی رابردوو عێراق و سعودیە رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی سندوقی هاوبەش کە سەرمایەکەی بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرا، ئامانج لەمەش خەرجکردنی پارە بوو بۆ پڕۆژەی ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.