هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردن دەگاتە خانەقین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا دێت چڕتر دەبێتەوە و رۆژی سێشەممە 16_5_2023، هەڵمەتەكە گەیشتە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان.

لەوبارەیەوە حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: ئەمڕۆ قۆناغێكی تری هەڵمەتەكەمان لەسنوری قەزای خانەقین و بەسەوزكردنی پاركێك راگەیاند بەچاندنی چەندین جۆری نەمام كەلەگەڵ سروشت و كەشوهەوای ئەم قەزایەدا بگونجێت.

وتیشی: هەڵمەتەكە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت لەناوشار و هەردوو ناحیەی گوڵاڵە ( جەلەولا ) و سەعدییە دەگرێتەوە.

هەڵمەتی نەمام ڕوواندن بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی شارەوانی و ژینگە و ناوەندی خانەقینی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و ژمارەیەكی بەرچاو لەژینگەدۆستان بەڕێوەچوو كە هەڵمەتەكەیان بەهەنگاوێكی گرنگ وەسفكرد بۆ خزمەتكردنی سنورەكەیان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و گرفتی بەبیابانبوون لەسنورەكەیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا