ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم لە ساڵی رابردوو ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانەكانیان توانیویانە لەساڵی 2022دا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ساڵی 2022دا ئامانجی پلانەكەمان پێكا، چونكە مەبەستمان بوو بەراورد بە ساڵی 2021 رێژەی گەشتیاران بەرزبكەینەوەو كارمان لەسەر راكێشانی گەشتیاران كردو توانیمان ئامانجەكەمان بپێكین.

وتیشی: لە ساڵی 2021دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردبو بریتی بوو لە چوار ملیۆن و 189 هەزار گەشتیار، هاوكات ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە میانی ساڵی 2022دا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە بریتییە لە شەش ملیۆن گەشتیار و بەمەش توانیمان لە رێگای پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و ئاسانكاری بۆ هاتنیان ژمارەی گەشتیاران بەرز بكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا