“لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا 50 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگای دوكان كردووە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم دەڵێت، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی لەبەردەستیاندایە، لەكەم رۆژی نەورۆزدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگای دووكان كردووە، پێشبینی دەكەن بۆ رۆژانی داهاتوو ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكان دوو یان سێ‌ هێندەی ساڵانی رابردوو زیاد بكات.

ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەرچەندە هێشتا زووە بۆ خستنە رووی ئاماری گەشتیاران بەڵام ئەگەر دوكان بە نمونە وەربگرین ئەمڕۆ زیاتر لە 17 هەزار ئۆتۆمبیل روویان لە سەیرانگای دوكان كردووە كە دەكاتە نزیكەی 50 هەزار گەشتیار.

ئەمەل جەلال وتی: پێشبینی دەكەین بۆ رۆژانی داهاتوو لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم رێژەی هاتنی گەشتیاران دوو هێندە و سێ‌ هێندە زیادبكات.

وتیشی: بە پلەی یەكەم لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق گەشتیار هاتوون وە لە ئێران و باكور و رۆژئاوای كوردستان و وڵاتانی دیكە گەشتیاران روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو ، لە دوو مانگی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا