ئەندامێکی فەتح: حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای بەرژوەندی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، “هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژوەندی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەکات، کاتێک بەرژەوەندییەکانی هەولێر بەتایبەتی لە دۆسیە دارایی و ئیداری و ئەمنییەکاندا زیانی پێدەگات، وەک بەشێک لە عێراق مامەڵە دەکات”.

ئەحمەد عەبدول حسێن، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان مامەڵەی دوالیزمی لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەکات، بەتایبەتی کە دێتەسەر بەرژەوەندییە داراییەکان و پۆستە سەرۆکایەتییەکان”.

وتیشی، “هەرێم کاتێک زیان بەر بەرژەوەندییە داراییەکانی و پۆستە سەرۆکایەتییەکانی دەکەوێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، وەک هەرێم و کیانێکی سەربەخۆ و جیا لە عێراق مامەڵە دەکات”.

باسی لەوەشکرد، “هەرێمی کوردستان مامەڵەی دوالیزمیانە لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەکات، لەنێویشیاندا ئەو هێرشەی دەسەڵاتدارانی کورد کردیانەسەر دەسەڵاتی دادوەری دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی پابەندبوونی هەرێم بە ناردنی داهاتی نەوت و غاز بۆ بەغدا”.

جەختی لەوەشکردەوە، “گەلی عێراق هەموو کردەوە نانەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا