دوو پڕۆژه‌كه‌ی سلێمانی بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا نیە

پۆڵەتیك پرێس
جێبەجێكردنی دوو پرۆژه‌ی ستراتیژی كاره‌با له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا نیە و گواستنەوەی وزەی كارە لەنێوان شارەكاندا ئاسانترو باشتر دەكات.

سیروان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، پڕۆژەكان تەنها بۆ هاوكاری هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبان لەنێوان سنوری پارێزگا و شارەكاندا و هیچ پەیوەندی بەزیادكردن و كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا نیە.

وتیشی:”پڕۆژەكە تەنها بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبایە و دەتوانێت ببێتە ناوەندێك بۆ گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگا و شارەكاندا، ئاڵوگۆڕی وزەی كارەبا باشتر دەكات”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا به‌بڕی (44.534.377.549) چل چوار میار و پێنج سه‌د و سی و چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌وتاو حه‌وت هه‌زار دینار، له‌ داهاتی گشتی كاره‌با دوو پرۆژه‌ی ستراتیژی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیبخاتە بواری جێبەجێكردنەوە و پڕۆژەكانیش بریتین لە پرۆژه‌كانیش بریتین له‌ هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ته‌وژم به‌رزی (KVA DC 132) تانجه‌رۆ- سه‌یدصادق بەدرێژی 55 كیلۆمه‌ترو هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای (KVA DC 132) بازیان – رانیه بە درێژی105 كیلۆمه‌تر.

جێبەجێكردنی ئەو دوو پڕۆژانە سود بە ناوچه‌كانی سه‌ید صادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و پێنجوێن و ناوچه‌كانی پشده‌ر و بیتوێن دەگەیەنێت و بارگرانی سه‌ر تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با كەمدەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا