سەدر و بارزانی رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ‌ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێریان تاوتوێ كرد، هەردوولا رێككەوتن لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێندرێت لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو كرایە سەرشاری هەولێر بەبیانووی ئەوەی گوایە بارەگای ئیسرائیلی لەو شارەدا هەیە.

ڕۆژی یەكشەممە13_3_2022، مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە موقتەدا سەدر كرد.

لەو پەیوەندییەدا بیروڕا لەبارەی هێرشی مووشەكیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت لەسەر ئەو ئیدعایەی كە گوایە بارەگای ئیسرائیلی لە هەولێر هەن و كراوەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی هەولێر.

شەوی 13_3_2022 پاش كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی، 12 مووشەكی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەكانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر كران و زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووە.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە لە ئەستۆ گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا