پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەشارێکی باکوری کوردستان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا و بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکانی دیکەش هەستیان پێکرد.
ئاژانسی کارەسات و باری لەناکاو تورکیا(ئافاد) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر خارپێتی باکوری کوردستانی هەژاند.
ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵای 9.36 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکە بووە و بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکانی دیکەش هەستیان پێکردووە.
ڕوونیکردەوە، تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.