تاران ڕەخنە لە حکومەتی تاڵیبان دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاران جەختی لەوە کردەوە،  پێکهێنانی حکەمەت لە لایەن تاڵیبانەوە، لەگەڵ بۆچوونەکانی ئێران و کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەکانیش ناگونجێت.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، “پێکهێنانی حکومەتی تایبان، لەگەڵ بیروبۆچوونی ئێمەو کۆمەڵگا نێو دەوڵەتیەکان ناگونجێت، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان”، وتیشی پێویستە پابەندی دیالۆگ بن بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە ئەفغانستان.

خەتیب زادە ئیدانەی ئەو شەڕانەی کرد کە لە ئەفغانستان بەردەوامە، جەختی لەوەش کردەوە، زیادەڕەویەکان لە پەنجشێر پێویستە بوەستێت، پێویستە تاڵیبان پابەندی دیالۆگ بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەفغانستان.

ڕوونیشی کردەوە، هەڵوێستەکانیان برامبەر ئەفغانستان هەمیشە ڕوون بووە، وتیشی کۆمەڵگەی ئێران ئازادە سەبارەت بە دەربڕینی بیروبۆچوونەکانی لەسەر ئەو باباتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا