پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكه‌وتووه، هه‌فته‌ی داهاتووی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه ماوه به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت، به‌گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی یاسای قه‌رز كه له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردرا، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا.
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوودا سێ موچه‌ی به لێبڕینی 60% دابه‌شكردووه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه بۆ پۆڵه‌تیك قسه‌یكرد، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كه ئێستا له‌شاری به‌غدایه، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی و حزبی عێراق ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆبوه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، ناردنی 320 ملیار دیناری دیكه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم یه‌كلایی بوه‌ته‌وه كه ده‌نێردرێت، وتیشی “به‌مزووانه شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.