ڕێبوار بابکەیی: تا ئێستا هیچ هاوڵاتییەکی کورد لە ئۆکرانیا پەیوەندی پێوەنەکردووین تا هاوکارییان بکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندى کوردی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم هیچ هاوڵاتییەکی کورد لە هیچ توێژێکی دانیشتووی ئۆکرانیا پەیوەندی پێوە نەکردوین هەتا بتوانین بە ڕێگایەک لە ڕێگاکان هاوکارییان بکەین”.

ڕێبوار بابکەیی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، من خۆم لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هەوڵم دا کە ڕێگای پەیوەندیکردنی ئەو کەسانەم دەستبکەوێت کە هاووڵاتی ئێمەن لە ناو ئۆکرانیان، گەڕام تەنانەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وە هەم لە ڕێگای دامودەزگاکانی خۆمان هەوڵم دا پەیوەندیمان پێوە بکەن بەداخەوە دەستمنەکەوتن و بێ ئەنجام بوون”.

وتیشی، “حکومەتی هەرێم هەتا ئێستا نوێنەرایەتی نیـیە لەناو ئۆکرانیا بەڵکو ئەوەی هەیە لەناو پۆڵۆنیا نوێنەرایەتی هەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێت هیوادارین هاوڵاتیانی ئێمە لە ڕێگای ئەم پەیامەوە پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن تا بتوانین لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەماهەنگ بین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر بەداخەوە ئەم قسانەی ئێستا دەیکەین لە کاتێکدایە کە جەنگ گەیشتۆتە ترۆپک و مەترسییەکان هێدی هێدی زیاتر دەبن لەسەر هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و هاوڵاتیانی ئێمەش، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەستەم نیـیە کە ئەو هاوڵاتییە کوردانە نزیک بکرێنەوە لە سنوورەکانی لیتوانیا و وڵاتانی سنووری بە تایبەت پۆڵەندا کە نوێنەرایەتی ئێمە لەوێ هەیە، یان لە ڕێی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە ئەوەندەی بوار مابێت بتوانرێت فڕۆکە بۆ ئەو خوێندکار و هاوڵاتیانەی ئێمە دابین بکرێت جا چ لەناو کیێڤ یاخود لەسەر سنوورەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا چ خوێندکاران و چ هەر هاوڵاتیـیەکی کورد یان کەسوکارەکانیان لە کوردستان دەتوانن پەیوەندی بە خۆم وەک سەرۆکی لیژنە یان لیژنەکەمان بکەن و ژمارە و ئەدرەسی ئەو کەسەمان بدەنێ کە لە چ شارێکی ئۆکرانیایە هەتا ئێمەش لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بیاندۆزینەوە و ڕێگای هاوکاریکردن و پاراستنیان بگرینەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا