یەكێتی داوای هاوتاكردنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عیراق دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات، كە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوشێوەی عیراقی لێبكرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: داوام لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووە، كە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی عیراق لێبكرێت.

چرۆ حەمەشەریف وتی: لە داواكارییەكەمدا كە ئیمزای 80 پەرلەمانتارم بۆ كۆكردووەتەوە ئەوەشم خستووەتەڕوو، كە پێویستە مووچەی زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر حكومەتی عیراق، چونكە زیندانیانی سیاسی هەرێمیش هاوشێوەی زیندانیانی سیاسی عیراق بۆ دیموكراسی عیراق هەوڵیانداوە و یەك ئامانجیان هەبووە.

راشیگەیاند: سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بێ جیاوازی و بەشێكیش لە پەرلەمانتارە عەرەبەكان پشتگیری داواكارییەكەیان كردووم و هەوڵی بەردەوامیش دەدەم بۆ ئەوەی ئەو ماف و ئیمتیازاتانە بۆ زیندانیانی سیاسی هەرێم بگەڕێنمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا