پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
راوێژکاری نوێی بزوتنەوەی تاڵیبان لە زانکۆی کابوڵ رایگەیاند، رێگری لە ژنان دەکرێت بچنە حەرەمی زانکۆ و ئەم بڕیارە خوێندکار و مامۆستاش دەگرێتەوە.
محەمەد ئەشرەف غیرات، راوێژکاری نوێی بزوتنەوەی تاڵیبان لە زانکۆی کابوڵ رایگەیاند، تا ژینگەیەکی راستەقینەی ئیسلامی دابین نەکرێت، رێگە نادرێت بە ژنان بێنە زانکۆکان بخوێنن و کاربکەن.
لەوبارەیەوە وانەبێژێک دەڵێت: زانکۆی کابوڵ شوێنی ئەفغانەکانە و پیرۆزە، هیچ شتێکی نائیسلامی تێدا نییە.
زۆرێک لە ئەفغانییەکان ترسی ئەوەیان هەیە تاڵیبان بگەڕێتەوە سەر پەیڕەوە توندڕەوانەکەی رابردووی، بەنمونە لەماوەی نێوان ساڵانی 1996 تا 2001 ژنان بۆیان نەبوو بخوێنن و کاربکەن.