پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە لەماوەی داهاتوودا فه‌ره‌نسا پێشەنگایەکی كەرەستەی بیناسازی بكاتەوەو سەرۆكی یه‌کێتیی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت وەك هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وڵاتی فەرەنسا به‌شداری ئەو پێشەنگایە دەكەن.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕحمان، سه‌رۆکی یه‌کێتیی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: سەردانی شاندی ئەوان بۆ فەرەنسا له‌سه‌ر بانگهێشتی وڵاتی فه‌ره‌نسایە و ئەگەر پەتای كۆرۆنا نەبێتە بەربەست شاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی له کوردستان که پێک دێت له بازرگانانی پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و که‌رکووک سەردانی فەرەنسا دەكەن و به‌شداری لە پێشەنگایەکی گه‌وره‌ی بیناسازی تایبه‌ته به بواره‌کانی ته‌لارسازی، به‌تایبه‌ت که‌ره‌سته‌ی بیناسازی، ئامرازه‌کانی بینه‌سازی و ته‌کنه‌لۆجیا و که‌ره‌سته‌ی ناوماڵ له پاریس دەكەن.
بەوتەی سه‌رۆکی یه‌کێتیی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا یەكەمجارە شاندی بازرگانیی هه‌رێم سەردانی ئه‌ورووپا دەكات.
باسی لەوەشكرد، فەرەنساو هەرێمی كوردستان لەچەندین بواردا پەیوەندییان هەیەو فەرەنساش دەیەوێت پەرە به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بدات.
سه‌رۆکی یه‌کێتیی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی سەردانی فەرەنسا بكەن بۆ بەشداریكردن لەو پێشەنگایەی كە بڕیارە له رۆژی 15 بۆ 19ی 11ی 2021 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه بچێت.