وەزارەتی پەروەردە زانیاری لەسەر مامۆستایان كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم زانیاری لەسەر ئەو مامۆستایانە كۆدەكاتەوە كە میلاكی وەزارەتی پەروەردەن، بەڵام لەخوێندنی ناحكومیش دەوام دەكەن.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٩ رێژەیەك بۆ قوتابخانە ناحكومیییەكان دیاریكراوە كە دەبێت سەدا ٨٠ ی ئەو كەسانەی دەوامی تێدا دەكەن ئەوانە بن دانەمەزراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە رێژەی تەنها لەسەدا ٢٠ مامۆستایانی دامەزراو لە قوتابخانە ناحكومییەكان دەوام بكەن.

عەتا ئەحمەد باسی لەوەكرد، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی ئەو خوێندكارانەیە كە پاش تەواو كردنی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا دەرفەتی دامەزراندنیان نییە لە كەرتی حكومەتدا.

 

هاوكات لەنوسراوێكیشدا بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كە ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە ناحكومیەكانی كردوە، داوایكردووە ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ ڕەوانە بكەن كە میلاكی وەزارەتی پەروەردەن و لەخوێندنی ناحكومی دەوام دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا