زیدان 7 داوای لە هازارد هەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش تەواو بوونی یارییەكانی یۆرۆ نەیشن و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ یانەكانیان ئیدی ئامادەكاری بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ‌ دەست پێ‌ دەكاتەوە و یاریزانەكان دەست بە مەشق كردن دەكەنەوە.

لەو چوار چێوەیەدا زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ چەند داوایەك ئاراستەی هێرشبەری بەڵجیكی یانەكەی ئیدین هازارد دەكات كە دواتر ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی دەكاتەوە تیایدا بە دەردەكەوێت كە زیزۆ چی لە ئیدین دەوێت تا بۆ وەرزی نوێ‌ بواری زیاتری پێ‌ بدات یاری بكات.

ڕۆژنامە مەدریدییەكە داواكانی زیدانی لە 7 خاڵدا كۆكردۆتەوە كە هیواخوازە هێرشبەرەكەی بتوانێت سەرجەمیان جێ‌ بە جێ‌ بكات تا ناچار نەبێت لە پێكهاتەی سەرەكی دووری بخاتەوە.

داواكانی زیزۆ:
1/ هەوڵی باشتر بوون بدات و بجەنگێت
2/ زیاتر لەگەڵ هاوڕێكانی تێكەڵ ببێت
3/ لە بن زیما و ڕامۆس فێری جەنگ ببێت لە سەر شوێنی یاری كردنی
4/ چاو نەترس بێت و ترسی نەبێت لە دووبارە بوونەوەی پێكان
5/ هونەرە بەرزەكەی جارانی بگەڕێنێتەوە كە لە چێڵسی هەی بوو
6/ بیری لای وڵاتەكەی نەبێت لەوێ‌ جێگەی پارێزراوە
7/ كێشی كەم بكاتەوە

 

 

زیدان بە هیوایە هێرشبەرەكەی بتوانێت داواكانی جێ بە جێ‌ بكات تا ئەویش بتوانێت سوود لە تواناكانی وەربگرێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا