گواردیۆلا پەیامێک ئاڕاستەی مێسی دەکات

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەم یانەی چاوپێکەوتنێکدا باسی کۆمەڵێک بابەت دەکات و پەیامێک دەنێرێ بۆ مێسی .

پیپ گواردیۆلا دەربارەی مێسی گوتی ؛ ئەو باشە نا ئەو باشتریینە من چوار ساڵ لەگەڵ ئەو یاریم کردووە دەزانم چۆنە دەزانم توانا و ئاستی چۆنە ئەو هەمیشە باشبوون و سەرکەوتنی دەوێت ئەو یەکجار تایبەت ، من لێرەوە هیوای باشترین بۆ دەخوازم وەک هەمیشە .

من لێتان ناشارمەوە ئەو دەمەی لەبارسا بووم یەکجار دڵخۆش بووم چونکە یاریزانەکانم وا ڕاهاتبوون کە سێ ڕۆژ جارێک سەرکەوتنیان بەدەست دەهێنا ، ئەو دەمە بارسا لە لووتکەدا بوو چونکە من تێکەڵەیەک لە یاریزانی لاماسیا و ئەزمووندارم تێکەڵ کردبوو بۆیە توانیمان میژوویەکی زێڕین بنوسینەوە .

لە کۆتایدا پاڵەوانی پریمەرلیگ ووتی چەندین ساڵە نازناوی نێوخۆی بۆ یانەکان بەدەست دەهێنم بەڵام هیچ نازناوێکیان وێنەی بردنی نازناوی ئەمساڵی سیتی دڵخۆشی نەکردووم چوونکە زۆر سەخت بوو لەهەموو ڕوویەکەوە بە تایبەت بارودۆخی کۆرۆنا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا