پۆله‌تیك سپۆرت
بریاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگای ئیشبیلیا یاریی كۆتایی جامی سۆپه‌ری ئیسپانی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو ئه‌نجام بدرێت.
پێش یارییه‌كه هه‌ردوو یانه ته‌واو ئاماده‌كاریان كردووه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی تۆزێك دوو دڵی بۆ یانه‌ی بلوگرانه دروستكردووه یارینه‌كردنی میسی بوو به‌هۆی پێكانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مشه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد پزیشكه‌كانی به‌رشه رێگایانداوه میسی بۆ یارییه‌كه ئاماده بێت.
مارسیلینیۆ ڕاھێنەری بلباو كه ماوه‌ی ده رۆژه راهیبَنه‌ری ئه‌و تیپه‌یه له‌سه‌ر یاریییه‌كه وتی:
سبەی دەمانەوێت شکست بە به‌رشه‌لۆنه بێنین و ببینە پاڵەوان، راسته یارییه‌كه قورسه، به‌ڵام هیچ شتێك له تۆپی پێدا مه‌حاڵ نییه.
له به‌رامبه‌ردا رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه وتی:
لباو بە شایستەیی ڕیاڵ مەدریدی تێپەڕ کرد و گەیشتە یاری کۆتایی جامی سووپەر، ئەوان شایستەن بەرامبەر ئێمە یاریی بکەن.