پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە هۆڵی هۆتێل مەم و زین لە شاری سلێمانی سیمیناری وەرزشی (نەخێر بۆ شارچێتی) بەڕێوەچوو كە بیرۆكەیەكی ئاشتەوانی وەرزشی یە لە لایەن دكتۆر هاوكار سالار داوەری نێو دەوڵەتی یاری فۆتساڵەوە پێشكەش بە نێوەندی وەرزشی كوردستان كرا بە هاوكاری میدیاكاری وەرزشی دانەر ئەسڵان كۆنفرانسەكە بەڕێوەچوو بە ئامادە بوونی كۆمەڵێك لە وەرزشكارە دێرینەكانی شاری سلێمانی.
بڕیارە سبەی سێ شەممە دووەم كۆنفرانس لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوە بچێت بە ئامادە بوونی وەرزشكارانی پایتەخت و شارەكانی تر.
ئەمڕۆ ئاگاداری دووەم كۆنفرانس بڵاو كرایەوە بۆ ئاگادار بوونی تەواوی وەرزشكاران لە شاری هەولێری پایتەخت و دەوروبەری بەم شێوەیە:
كه‌مپین و سیمیناری ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان/ سیمیناری دووه‌م
هه‌ولێری پایتەخت
سبه‌ینێ 3 شه‌ممه به‌رواری 2020/9/1 كاتژمێر 3:30 ئێواره
ناونیشان/ بەرێوبەرایەتی گشتی وەرزش – سەر شەقامی شەست مەتری تەنیشت هۆلی زەرد
پڕۆگرامی كه‌مپینی و سیمناری “ڕێكحستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان”
به مه‌به‌ستی نه‌پچرانی وه‌رزشی كوردستان و په‌یوه‌ست بوون به یه‌ك ڕیزی ماڵی كوردی و وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان
زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان: یانه‌كان و نوێنه‌رایتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و به‌رێوبه‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوان – وه‌رزشه‌وانان و وه‌رزشكارانی دێرین و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان و ناوبژیوانان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وی ه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (هه‌موو لقه‌كانی) سپۆڕان
سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان
سیمیناره‌كان له لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تێكی وه‌رزشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
زۆر سوپاس بۆ مامۆستا شاخه‌وان عارف بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی پارێزگا بۆ ئه‌نجامدانی سیمیناره‌كه
سوپاس بۆ ڕۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی مامۆستا قه‌هار بۆ دابین كردنی هۆڵی سیمیناره‌كه.
دروشمی كه‌مپین و سیمیناره‌كه بریتییه له:
(برایه‌تی/ خۆشه‌ویستی/ په‌روه‌رده/ یه‌ك ڕیزی)
“نه‌خێر بۆ ناوچه‌گه‌رێتی“
د.هاوكار سالار
مامۆستای زانكۆ/ ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی