میسی و هاوڕێكانی لە لاباز هەناسی بردنەوەیان دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای لاتین بە مەبەستی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 ی قەتەر بەردەوامن و شەوی سێ‌ شەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە یارییەكانی گەڕی دووەم بەڕێوەچوون تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە یارییەكان بەردەوامن تیایدا گرنگترین یاری لە لابازی پایتەختی بۆلیڤیا بوو تیایدا میسی و هاوڕێكانی لە سەر یاریگا بێ‌ هەواكەی نیشتمانی ڕووبەڕووی بۆلیڤیا بوونەوە، بەڵام ئەمجارە تانگۆ ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكە كرد و نەیهێشت وەكو جارەكانی تر هیلاك ببێت و بۆلیڤیاش بردنەوەی بەرامبەر تۆمار بكات بەڵكو ژیرانە مامەڵەیان كرد و توانییان بردنەوە تۆمار بكەن.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:
بۆلیڤیا 1 X ئەرجەنتین 2
ئیكوادۆر 4 X ئۆرەگوای 2
ڤەنزوێلا 0 X پاراگوای 0           بەردەوامە

دوو یارییەكەی تر:
چیللی X كۆڵۆمبیا                   سەعات 3 ی بەرەبەیان
پیرۆ X بەرازیل                        سەعات 3.30 ی بەرەبەیان

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا