پۆڵه‌تیك سپۆرت
میرالیم پیانیچی بۆسنی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه ئه‌مساڵ روویكرده ئه‌و یانه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمانی راهێنه‌ر كه‌م یاریی پێده‌كات، هه‌ره‌شه له یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
چیتر ئه‌م دۆخه‌ی له تیمه‌كه‌دا هه‌مه قبوڵی ناكه‌م، چونكه پێشتر من یاریزانی یه‌ده‌گ نه‌بووم و به‌رده‌وام ئاستم باش بووه، هه‌روه‌ها هه‌ركات هه‌لی یاریكردنم بوو بێت به باشترین شێوه یاریم كردووه، جگه له‌وه له مه‌شقه‌كانیش هه‌میشه له‌كاتی خۆیدا ئاماده بووم، به‌ڵام نازانم بۆ به‌كه‌می ڕاهێنه‌ر پشتم پێ ده‌به‌ستێت و ده‌رفه‌تی زیاترم پێنادات؟
جگه له‌وانه به‌ته‌واوی ژیانم ڕێگه‌م نه‌داوه یاریم پێنه‌كرێت ئێستاش ئه‌مه قبوڵ ناكه‌م، به‌ڵام گرنگه چاوه‌رێی داهاتوو بكه‌ین بزانین چی رووده‌دات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه نه‌گۆرا ئه‌وا منیش بریاری خۆم ده‌ده‌م.
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت