زڵاتان مژدەیەکی خۆش دەداتە میلانیەکان

سوڵتانی سویدی زڵاتان ئیبراهیم مۆفیچ لە نوێترین لێدواندا  ئایندەی خۆی و میلانی یەکلا دەکاتەوە .

ئەستڕە سویدێکە ڕایگەیاند دڵنیایی دەدەمە هاندەرانی میلان گرێبەستەکەم وەرزێکی دیکە نوێ دەکەمەوە گەر یانەکەم داوام لێ بکات .

ووتی بیرتان بێت من سوڵتانم ، من سەرکردەم ، هەستی پەرسیارێتم زۆر زۆرە من لێرە هەست بە ئاسوودەی دەکەم دڵنیابن هیچ یانەیەک نەبوە هێندەی میلان دڵخۆشم ناکات .

رؤژێک بێ هاورێکانم لە میلان بەسەربەرم وەک ئەوە وایە رۆژێک بێ منداڵەکانم بەسەربەرم ، لەکۆتایدا زڵاتان ڕایگەیاند هێشتا وەرز زۆری ماوە بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئێمە بەردەوام بین لەسەر سەرکەوتنەکانمان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا