هەڵبژاردەی بەرازیل خۆی گەیاندە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا

دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی پیرۆ بەگۆڵێكی بێ بەرانبەر، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكاو لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی یاریی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا دەكات.

هەر لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی سامبا باشتر دەردەكەوتن تا ئەوە بوو لە خولەكی 34 بە ئەسیتێكی جوانی نەیمار، كارلۆس باكێتا توانی گۆڵی یەكەمی یارییەكەو بردنەوە بۆ بەرازیل تۆمار بكات.

هەرچەندە لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی پیرۆ هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا، بەڵام بەرگریكارانی سامبا رێگەیان نەدا تۆڕی گۆڵەكەیان بهەژنرێت.

واش بڕیارە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی رۆژی چوار شەمە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا رووبەڕووی یەك ببنەوە براوەی یارییەكەش دەگاتە یاری كۆتایی و رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێتەوە.

دوای یارییەكەی بەرازیل و پیرۆ، نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی سامبا كە بەباشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشانكرا، وتی، “هیوادارم لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی ئەرجەنتین ببینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا