بیكن باوەر: شەرم نییە تەلەفونێك بۆ مۆلەر بكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە یەكەم یاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا لە یۆرۆ نەیشن بەرامبەر بە ماتەدۆری ئیسپانیا یەكسان بوو نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات.

پاش یارییەكە زۆرێك باسیان لەوە كرد كە ئەڵمانیا پارچەیەكی كەم بوو سەرەڕای ئەوەی پێكهاتەیەكی نوێ‌ و لاو بەشداری یارییەكەیان كرد بەرامبەر بە یەكێك لە هەڵبژاردە گەورە و بەهێزەكان.

ئەو پارچەیەی كە میدیای وەرزشی ئەو وڵاتە هەمووی باسی لێوە دەكرد قەیسەر فرانز بیكنباوەر بە لێدوانێك یەكلای كردەوە كاتێك باسی لە دۆخی مانشافت كرد و ئاشكرای كرد كە ئەڵمانیا پێكهاتەیەكی نوێی مەزنی هەیە تەنانەت كەمترین یاریزانی بایرنیش بەشداری یارییەكەیان كرد لەگەڵ ئەوەشدا زۆر باش بوون بەرامبەر بە ئیسپانیا تەنها یەك كێشەی هەبوو ئەڵمانیا ئەویش نەبوونی مۆلەر بوو.

قەیسەڕی تۆپی پێی ئەڵمانیا و جیهان وتیشی: (هیچ شەرم نییە لۆوفی ڕاهێنەر لە نێو لیستی ناوەكانی ناو تەلەفۆنە زیرەكەكەی بۆ ناوی تۆماس مۆلەر بگەڕێت و تەلەفۆنی بۆ بكات و داوای لێ‌ بكات بگەڕێتەوە نێو پێكهاتەی ئەڵمانیا، چونكە تەنها مۆلەر بوونی هەبوایە لەو یارییەی ئیسپانیادا ئەوا ئەڵمانیا بە ئەنجامێكی گەورە بردنەوەی تۆمار دەكرد، كەواتە كێشەكە زۆر ئاسانە و ئەڵمانیا پێكهاتەیەكی تەواوی هەیە تەنها لە یەك پارچەی كەمە ئەویش مۆلەرە دەبێت بە زووترین كات بگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردەكە).

جێی باسە پاش مۆندیالی 2018 و ماڵئاوایی كردنی هەڵگری نازناوی مۆندیالی 2014 لە قۆناغی یەكەمەوە یواكیم لۆوفی ڕاهێنەر كۆمەڵێك یاریزانی دوور خستنەوە و ئاشكرای كرد كە چی دی جێگەیان نەماوە لە ڕێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆماس مۆلەریش یەكێك بوو لەو یاریزانانە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا