كیكی سێتیان ئاوت كراوە

پۆڵەتیكسپۆڕت
پاش داڕووخانەكەی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە بایرن میونخ لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا و ماڵئاوایی كردنی بە شێوازێكی زۆر خراپ بۆ مێژووی.

بەیانی ئەمڕۆ پێگەی ڕەسمی بەرشەلۆنە بڵاوی كردەوە: كۆبوونەوەی ئیدارەی یانەكە بۆ بڕیاردان لە داهاتوو و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێچكەی ڕاستەقینەی بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو تیایدا سەبارەت بە چەند پرسێك قسە و باس كرا لەوانە كۆتایی هێنان بە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە لە لایەن كیكی سێتیانەوە.

هەروەك كۆمەڵێك باسی تریش قسەی لێ كراوە لەوانە بڕیاردان لە سەر ئەگەری هەڵبژاردنی پێش وەختە و گەڕاندنەوەی كۆمەڵێك لەو یاریزانانەی بە خواستن لە یانەكانی ترن باس لەوەش كراوە چەند ڕاهێنەرێك بەربژێر بكرێن بۆ ئەوەی یەكێكیان پەلكێشی ڕیزی یانەكە بكرێن.

جێی باسە پاش دۆڕندنی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە بایرن میونخ بە ئەنجامی 2 – 8 كیكی سێتیان ڕایگەیاند كە هۆكاری دۆڕاندنە گەورەكە ئەو بووە و پلانەكەی ئەو هەڵە بووە بۆ یارییەكە هەر بۆیە بەرپرسیارێتی تەواو دەگرێتە ئەستۆ.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا