وێنای بەرشەلۆنەیەكی كرۆیفی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی شەوی پێنج شەممەی لالیگا سەرجەمیان بە بردنەوە بە كۆتا هاتن كە لە گرنگترین یارییاندا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بووە میوانی یانەی سێڵتا ڤیگۆ و بردنەوەیەكی گەورەی بەرامبەری تۆمار كرد كە بە تەواوەتی هێز و توانای بەرشەلۆنەی نماییش كردەوە و وردە وردە ئەو یانەیە خۆی ئامادە دەكاتەوە بۆ گەڕانەوەیەكی بەهێز بۆ نێو كێبڕكێكان بە تایبەت لە ناوخۆی ئیسپانیا ئینجا دواتر ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەكان.

لە یارییەكی تردا ئەتڵەتیك بلباو لە سەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان هات بەرامبەر بە یانەی قادیش و سڤیلیاش بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی لیڤەنتی تۆمار كرد.

ئەنجامی یارییەكانی شەوی پێنج شەممە
بلباو 0 X قادیش 1
سڤیلیا 1 X لیڤەنتی 0
سێڵتا 0 X بەرشەلۆنە 3

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا