ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گەوهەر ئاسایی بەدەست هێنا

ئێوارەی دوێنێ لە خوولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی سەڵتا فیگۆ و توانی بەسێ گۆڵ سێ خاڵی گرنگ بخاتە سەرئەکاونتی خاڵەکانی .

سەرەتا ڕیاڵ مەدرید زۆر بە بەهێزی دەستی پێکرد و لێشاوێک هێرشی کردە سەر گۆڵی سەڵتا تا ئەوەی لە خوولەکی ٣٠ تۆنی کرۆس توانی ئەسێستێکی نایاب بگەیەنێتە کەریم بنزیمە و ناوبراویش توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات دوای ئەم گۆڵە یاریەکە هێندەی دی بەهێز بوو چونکە سەڵتافیگۆش دەستی بەهێرشبردن کرد بەڵام کۆرتوا بەرپەرچی سەرجەم هێرشەکانی دایەوە .

سەڵتا فیگۆ ویستی بناغەی هێرش بکات بەڵام کرۆس توانی زوو تۆپەکە وەربگرێت و بیگەیەنیتە کەریم و ناوبراویش توانی گۆڵی دووەمی خۆی یانەکەشی ‌هێنا بەڵام سەڵتا کۆڵی نەدا و توانی پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم جیاوازێکە کەم بکاتەوە بۆ نیوە ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێ هات

وەک پێشبینی دەکرا تایمی دووەم زۆر بەهێز دەست پێ بکاتەوە چونکە هەر دوو یانە ئاستیان لێکەوە نزیک بوو لە هەموو ڕویەکەوە بەڵام وەک هەمیشە گۆڕانکاریەکانی زێدان و ئەزمونی شاهانەکان قسەی کۆتاییان کرد و توانیان لە رێگای ئەسینسۆوە گۆڵی سێهەم تۆمار بکەن بە ئەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدریس سێ خاڵی قورس و سەختی بەدەست ‌هێنا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا