رامۆس هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

پۆله‌تیك سپۆرت

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی سێرجۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ نییه‌ وه‌كو پێویست له‌ یاریی و مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاماده‌ بێت، چونكه‌ كاتی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه‌ و ئیداری ریاڵ ئاماده‌ نین به‌دڵی خۆی بۆی تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ڵێن:
ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ ساڵێكی دیكه‌ به‌ ده‌ستكاری مووچه‌كه‌یه‌وه‌ گرێبه‌سته‌ی رامۆس نوێ‌ بكه‌ینه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رگریكاره‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌كه‌ ده‌ڵێت:
به‌وه‌ رازی نابم و حه‌ز ده‌كه‌م تیپه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌ رێگه‌م بده‌ن له‌وێ‌ یاریی بكه‌م ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو پاریسان جێرمان هه‌یه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی زۆرتره‌وه‌ بۆی بچم.

ئه‌م قسانه‌ی رامۆس پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و به‌ رامۆسی راگه‌یاندووه‌ چ یانه‌یه‌كی پێ باشه‌ ده‌توانێت رووی تێبكات.

له‌ كۆتایدا سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستاندن بكه‌نه‌وه‌، تا بگه‌نه‌ ئه‌نجامی كۆتایی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک