شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 121 چەپكە گوڵی بۆ 121 شەهیدی حەسەكە دانا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا بۆ پیرۆز راگرتنی ناوی شەهیدان و نیشاندانی رێز و وەفا بۆ گیان بەخشینیان، بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی، نوێنەرایەتی خۆسەری لەباشوری كوردستان مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ 121 شەهیدی بەرگریكردن لە حەسەكە ئەنجامدا.

لەو مەراسیمەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەك رێز و وەفایەك 121 چڵە گوڵی بۆ 121 شەهیدی بەرگری لە حەسەكە لەبەردەم وێنەی شەهیدان دانا، لەگەڵ دووپاتكردنەوەی پەیامی هاوخەمی بۆ كەسوكاری شەهیدان، هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ برینداران خواست و ئاماژەی بەوەشدا شەهیدانمان مایەی شانازی ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی جیهانن.

هەر لەو مەراسیمەدا ئاماژە بە مەترسی پیلانی داعش و شانە نووستوەكانیان بۆ تێكدانی ئارامیی ناوچەكە درا و رونكردنەوەی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوا و رووداوەكانی حەسەكە خرایەڕوو، قارەمانێتی و نەبەردی و گیانفیدایی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بەرز راگیرا، كە بەخوێنی خۆیان توانیان داعشە هەڵاتووەكانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بكەنەوە و جارێكی دیكە سنورەكە و هەمووان لە هەڕەشەی چەكدارانی داعش بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا