سەدر بە پاڵپشتیکردنی بەرهەم ساڵح ڕازی بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێوەندی سیاسی عێراق جەختیان لەوەکردەوە، ڕەوتی سەدر و لایەنە شیعەکان رێککەوتوون لەسەر پشتیوانیکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و قەرەبووکردنەوەی پارتی بە چەند پۆستێکی وەزاری بەرامبەر بە کشانەوەی کاندیدەکەی.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە، “هاوکێشەیەکی تەوافوقی لەنێوان موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر و ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان بنیادنراوە بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەم ساڵح، تا جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆککۆماری عێراق”.

ئەوەش هاتووە، “لەبەرامبەریشدا ڕێککەوتنکراوە لەسەر پشتیوانینەکردنی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکییانەی لایەنە شیعەکان لەگەڵ زێباری هەیانە لەدوای ئەوەی ساڵی 2016 لەسەر دۆسیەی گەندەڵی متمانەی لێسەندرایەوە”.

لەوبارەیەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران بە ڕۆژنامەی عەرەبیان ڕاگەیاندووە، “سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح و بوونەوەی بە سەرۆککۆمار تاڕادەیەک مسۆگەرە، بەتایبەت کە دەنگدان بەشێوەی نهێنی دەبێت و پارتی ناتوانێت بزانێت کێ دەنگی لەدژی زێباری داوە”.

بەپێی زانیارییەکانی نێوەندی سیاسی عێراق، “پێشنیازی ئەوە بۆ پارتی کراوە کە لەبەرامبەر کشاندنەوەی کاندیدەکەی، چەند پۆستێکی وەزاری عێراقی پێبدرێت، سەدریش ڕۆژی دووشەممە لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی سوننە و کوردەکان هەوڵی ئەوەیداوە پارتی بەم پێشنیازە قایلبکات.

هەفتەی ڕابردوو لە بەغدای پایتەختی عێراق، چەندین هاوڵاتی عێراقی خۆپیشاندانیان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئەنجامدا و ناڕەزایەتییان دژی دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا