200 بارهەڵگریی هاوکاریی مرۆیی گەیەندرایە غەززە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەی ئیسرائیل و حەماس بۆ وەستاندنی شەڕ، ئەمڕۆ 200 بارهەڵگری دیکەی پڕ لە کەرەستەی هاوکاریی مرۆیی لە خۆراک و پێداویستی پزیشکی گەیشتە غەززە و بڕیارە هاوکاری زیاتریش رەوانە بکرێت.

وائیل ئەبو موحسن، لێپرسراوی راگەیاندنی فەڵەستین رایگەیاند، لە رێگەی دەروازەی رەفەح لە میسڕ، 200 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی گەیەندراوەتە کەرتی غەززە لە فەڵەستین.

ئەو بەرپرسە فەڵەستینییە ئاشکراشیکرد، چوار لەو بارهەڵگرە سووتەمەنی غازی شل-یان هەڵگرتووە و سێی دیکەش سووتەمەنییان گەیاندووەتە کەرتەکە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، هەر لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە 5 رۆژییە، 17 نەخۆشی فەڵەستینی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی میسڕ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

رۆژی هەینی رابردوو، بە نێوەندگیری ئەمریکا و قەتەڕ، هەردوو لایەن رازیبوون بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی 5 رۆژی لە کەرتی غەززە بەرامبەر بە ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل. بڕیابوو ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەکاتی ناوخۆیی، ئاگربەستەکە کۆتایی بێت، بەڵام ئەمڕۆ قەتەڕ بەفەرمی رایگەیاند، کە ئاگربەستەکە دوو رۆژی دیکە درێژدەکرێتەوە و ژمارەی ئاڵوگۆڕیی دیلەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا