نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 115 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 115 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داوا لە وڵاتان دەکەن، واز لە کڕینی نەوتی ڕوسی بهێنن، ئەمەش لەسەر ڕۆشنایی ئەو جەنگەی دژی ئۆکرانیا بەرپای کردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا