كۆمان چانسێك دەداتە لیڤەرپول

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی 3 نازناوی لەگەڵ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە دەستهێنا كە گرنگترینیان نازناوی چامپیۆنس لیگ بوو فلیپی كۆتینیۆی بەرازیلی گەڕایەوە یانەكەی خۆی واتا بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

ڕۆژنامەی Sport ی كەتەلۆنی لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: بەو چانسە نوێیەی ڕۆناڵد كومان بە كۆتینیۆی دەدات تا یاری بكاتەوە لە ڕیزی یانەی بەرشەلۆنەدا ئەوا چانسێكی تر بە یانەی لیڤەرپول یانە كۆنەكەی كۆتینیۆ دەدات كە بڕی 5 ملیۆن پاوەند لە بەرشەلۆنە وەربگرێت ئەمەش پاش ئەوەی كە كۆتینیۆ 15 یاری تر ئەنجام دەدات بە درێسی بلاو گراناوە، چونكە پێشتر ئەو بەندە لە بۆندەكەی كۆتینیۆدا بوونی هەبووە كاتێك لە لیڤەرەوە گواسترایەوە بەرشەلۆنە بە بڕی 145 ملیۆن پاوەند.

ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: ئەگەر بهاتبایە و كیكی سێتیان ئێستا ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بوایە ئەوا لیڤەرپول چانسی وەرگرتنی ئەو 5 ملیۆن پاوەندەی نەدەبوو، چونكە حەزی بە فلیپی نەبوو جارێكی تر دەیناردەوە بۆ یانەیەكی تر بە خواستن، بەڵام كومان ئەو چانسەی دایەوە كۆتینیۆ جارێكی تر لە بەرشەلۆنە تواناكانی خۆی بسەلمێنێتەوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە بە گرتنە دەستی ئەركی ڕاهێنانی بەرشەلۆنە لە لایەن ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندییەوە ئەو یاریزانانەی چانسی دەركەوتنیان نەبوو لە بەرشەلۆنە ئێستا دەتوانن خۆیان بسەلمێنن لە پێش هەموانیشەوە كۆتینیۆ و دێمبلی و گریزمان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا