خوان لاپۆرتا سەرۆکی تازەی بارسەلۆنا وەک سەرەتایەک بۆ ئامادەکاری بڕیارێکی گرنگی دا .
ڕۆژنامەی مۆدنۆدیفەرتیفۆی کەتەلۆنی لەنێوترین چاوپێکەوتنیدا ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویکردۆتەوە لاپۆرتا سێ گۆڕانکاری گەورە دەکات و لەبەردەم چوار گرفتی سەرەکیدایە .
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی لاپۆرتا دەیەوێت جۆردی کرۆیفی کوری یۆهان کریۆف بکاتە بەڕیوەبەری هوونەری کە ئێستا ناوبراو تەمەنی ٤٧ ساڵە .
لە لایەکی دیکەشەوە لاپۆرتا دەیەوێت هەر یەکە لە فێکتۆر فاڵدێز و کارلۆس پیۆڵ بێگێرێتەوە بۆ نێو کارگێری یانەکە بەو پێیەوە ئەو گۆڵپارێزە و بەرگریکارە سەردەمی زێرینی بەرشەلۆنەیان بنینیوە و پێشەوایەتی ئەو سەرکەوتنانەشیان کردوە .
لاپۆرتا کۆمەڵێک گرفتی بنەرەتی هەیە بەگشتی تازەکردنەوەی گرێبەستی تازەکردنەوەی مێسیە بەتیابەت ، لەگەڵ واژۆکردنی کۆمەڵێک گرێبەستی دیکە بۆ پێکهاتەی ئێستای بەرسەلۆنا .
دواین کێشەش کێشەی دارایی یانەکە و پشتبەستنە بە فێرگەی لاماسیا کە دوو کابینەی پێشوو زۆر خەمساردبوون لەم دوو کەیسەدا .