چێڵسی هاڤیرتسی گواستەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی چێڵسی لەندەنی كێبڕكێكار لە خولی پریمەلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا كای هاڤیریتسی ئەڵمانی لە یانەی بایەر لیڤەركوزنەوە گواستەوە ڕیزەكانی.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 21 ساڵەكە كەمپی مەشق و ڕاهێنانی ئەڵمانیای جێهێشت و ڕووە و لەندەن ڕۆیشت بە مەبەستی واژوو كردنی بۆندێكی 5 ساڵان لەگەڵ یانە لەندەنییەكە بۆ ئەو مەبەستەش بلوز بڕی 94 ملیۆن دۆلار كە بەرامبەر بە 71 ملیۆن پاوەند دەكات پێشكەشی یانە ئەڵمانییەكەی كرد.

لە بارەی واژوو كردنی بۆندەكەوە یاریزانە لاوەكە ئاشكرای كرد: (خۆشحاڵم زۆر هەست بە شانازی دەكەم یانەیەكی گەورەی وەك چێڵسی بۆندیان لەگەڵم واژوو كرد دەمەوێت بە زووترین كات پەیوەندی بە كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەوە بكەم و لەگەڵ هاوڕێكانم مەشق و ئامادەكاری بكەین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا