پۆڵەتیک پرێس
برینی گەدە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکانی کرداری هەرس، کاریگەری لەسەر گەدە و ڕیخۆڵەکان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت بە دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەورەکان و خواردنی هەندێک خۆراکی تەندروست چارەسەر بکرێت.
ئەم خواردنانە چارەسەری برینی گەدە دەکەن:
-سیر
پارچەیەک سیری بچووک دەتوانێت ئەو بەکتریایە بکوژێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە، سیر تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە، دەتوانرێت ڕۆژانە دوو دەنک سیر بخورێت بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە.
-میوە و سەوزەواتەکان
میوە و سەوزەواتەکانی وەک گێزەر، قەرنابیت، شێلم، بیبەر سەوز و سوور، کەلەرم، سێو، ترێ و کیوی دەوڵەمەندن بە بیتا، کارۆتین و ڤیتامین سی پارێزگاری لە تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەکەن، توو یان شاتوو ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە مەترسی توشبوون بە برینی گەدە کەمدەکەنەوە، هەروەها باشترە سەوزەواتەکان بە کوڵاوی بخورێن.
-ماست
سوودێکی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە هەیە، چارەسەری برینی گەدە دەکات.
-هەنگوین
سوودەکانی هەنگوین هەژمار ناکرێن، سوودێکی زۆری بۆ پێست و چارەسەرکردنی برینەکان هەیە، خواردنی کەوچکێکی گەورە هەنگوین لە بەیانیاندا چارەسەری برینی گەدە دەکات.