ڕێگاکانی سپیکردنەوەی دەست

پۆڵەتیک پرێس

دەستەکان بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر یاخود چەندین هۆکاریتر ڕەنگیان دەگۆرێت، وەک ماددەی پاککەرەوەو ماددە کیمیاییەکان، یاخود هەندێک کات وشك دەبنەوە، وشک بوونەوەی دەستەکانیش دەبنە هۆی زوو چرچ و لۆچی دەست، دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەم تێکەڵانەوە دەتوانیت دەستەکانت سپی و شێدار بکەیتەوە

تێکەڵەکانیش بریتین لە

-تێکەڵەی لیمۆ
لیمۆ کەرەستەیەکی باشە بۆ سپیکردنەوەی دەست بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە ڤایتامین سی بەم ڕێگەیە دەتوانیت ئامادەی بکەیت
چەند پارچەیەک لیمۆ یاخود ئاوی بخەرە ناو دەفرێک ئاوی شلەتین دەستەکانتی تێ بکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، دواتر دەستەکانت بە ئاوی سارد بشۆ هەفتەی دوو سێ جار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە، دواتر کرێمی شێدارکەرەوە بەکار بهێنە چونکە ڕەنگە لیمۆکە کەمێک دەستەکانت وشك بکاتەوە.

-تێکەڵەی بادەم و شیر
بادەم دەوڵەمەندە بە ریبۆفلافین، بە هۆی ڤایتامینەکانیەوە تەندروستی دەستەکان دەپارێزێت، دژە ئۆکسان و ڤایتامین ئی زۆر تێدایە
٥-٦ دەنک بادەم  کەمێک شیر تێکەڵ بکە، بەڵام بادەمەکە با شەوێکی تەواو لە ئاودا بێت، بەیانیەکەی لەگەڵ کەمێک شیر بیخەرە ناو خەڵاتەیەکەوە تا وەک و هەویری لێیەت، شەو لە دەستەکانتی بدە هەتا بەیانی دواتر بە ئاوی سارد دەستەکانت بشۆ

-تێکەڵەی ماست و زەردەچەوە
ماست دەست سپی و شێدار دەکاتەوە، بەهۆی پێکهاتەکانیەوە بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە بەکاری بهێنیت
کەمێک ماستی سارد، تۆزێک زەردەچەوە
زەردەچەوەکە لەگەڵ ماستەکە تیکەڵ بکە، هەتا وەک هەویرێکی لێ یەت بیە لە دەستەکانت ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوێکی سارد دەستەکانت بشۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا